داواده‌كرێت پرۆسه‌ی سه‌رژمێری به سیاسی نه‌كرێت
ئاماده‌كاری دەكرێت بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له عێراقدا
.jpg)
K24 - ھەولێر:
ھەردوو دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان و دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق بۆ قسەكردن لەسەر چۆنیەتی ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی سەرژمێری كۆبوونەوە.
سیروان محەمەد، سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، داوایان لە بەغدا كردووە، پرۆسەی سەرژمێری بە سیاسی نەكرێت؛ چونكە لە رابردوودا ئەمە روویداوە و كاریگەری لەسەر پرۆسەكە درووستكردووە.
سەرژمێریەكە دواخراوە بۆ كۆتایی ساڵی داھاتوو، دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان تێبینییەكانی خۆی بە شاندەكە داوە. داواكاری سەرەكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان، بە سیاسی نەكردنی سەرژمێرییەكەیە.
لە دوو كۆبوونەوەشدا ئەمە بە شاندی دەزگای ئاماری عێراق گوتراوە، بەتایبەت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان، كە ئێستا ئەم ناوچانە لە دۆخێكی نائاساییدان.
مەھدی عەلاق، راوێژكاری سندووقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ماھەنگی ھەولێر و بەغدا بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری كرده‌وه و گوتی: "له به‌رده‌وامی كاروچالاكییه‌كانی ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌رژمێری دانیشتوان، ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم، ده‌زگای ناوه‌ندی بۆ ئامار، وۆركشۆپێكمان ئه‌نجامدا بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ، به شێوه‌یه‌كی گشتی ئەو ئاسته‌نگانە تاوتوێ كران كه رووبه‌ڕووی كاره‌كان ده‌بنه‌وه، پێداویستییه‌كان و مه‌شق و راهێنانیشمان باسكرد. له رووی هونه‌ریشه‌وه، باس له شێوازی ئه‌لیكترۆنی كرا، ئه‌مه‌ش بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، كه بۆ یه‌كه‌مجاره له عێراقدا به‌كاردێت. هه‌روه‌ها زانیاری جوگرافیش باسكران له‌م رووه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم هه‌ماهه‌نگیمان ده‌بێت".
لە سەردەمی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، بڕیاردرا لە كۆتایی ئەمساڵ سەرژمێری لە تەواوی عێراق ئەنجامبدرێت، بەڵام بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە سەرژمێرییەكە دواخرا بۆ كۆتایی ساڵی داھاتوو، ئەگەرچی ھێشتا روون نییە ئەوكاتیش ئەنجامدەدرێت یاخود نا.