نێچیرڤان بارزانی: به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌کانمان لەگەڵ ئێران‌دا ده‌ڕوانین
به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 29ـی تەممووزی 2025، سەرۆکایەتی هەرێم بڵاوی کردەوە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران به سه‌رۆكايه‌تيى ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌حمانى سڵاو و ڕێزى مه‌سعوود پزشكيان، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانى به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى پارێزگاكه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌و ڕێككه‌وتنانه كرد كه بۆ پەرەپێدان به بارزگانى و ئاسانكاريى جووڵه‌ى ده‌روازه سنوورييه‌كان و هاتوچۆى زياره‌تكارانى ئايينى بۆ باشوورى عێراق له ڕێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌يه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ سه‌رۆك پزشكيان، جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بده‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پارێزگارى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، چه‌ندان بيرۆكه و پێشنيار بۆ چۆنيه‌تيى باشتركردنى جووڵه‌ى بازرگانى و هاتوچۆى ده‌روازه سنوورييه‌كان، خرانە ڕوو.