ژمارەیەک بەرپرس و کارمەندی شارەوانیی ئیستانبوڵ دەستگیر کران
ههڵمهتێكی نوێی دەستگیرکردن بۆ سەر شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ دەستیپێکردووە و ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی بەشی کارەبا و گواستنەوە دەستگیر کراون.
لە پەراوێزی لێکۆڵینەوەکانی گەندەڵی دژی شارەوانیی گەورەی ئیستانبوڵ، ههڵمهتێكی دهستگیركردن دهستیپێكردووه و سەرۆکی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ فەرمانی دەستگیرکردنی 25 بەرپرس و کارمەندی شارەوانی دەرکردووە.
لەو چوارچێوەیەدا، عیرفان دێمیت، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە و کارەبای شارەوانیی گەورەی ئیستانبوڵ و بەشێکی زۆر لە بهڕێوهبهرانی شارهوانییهكه، دەستگیر کراون.
تا ئێستا پێنج ئۆپەراسیۆن دژی شارەوانیی ئیستانبوڵ ئەنجامدراون و ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک شارەوانییەکان و بەرپرسانی شارەوانییهكه لە زیندانن.
سەرەتای ئەم مانگە، هەریەک لە زەیدان کەرەلار، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەدەنە، عەبدوڵڕەحمان توتدێرە، سەرۆکی شارەوانیی ئەدیامان و موهیتتین بۆچێک، سەرۆکی گەورە شارەوانیی گەورەی ئەنتاڵیا لەگەڵ 15 کەسی دیکە کە سەربە جەهەپەن، بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە 19ـی ئاداری ڕابردووەوە، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ کە هاوکات وەک کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەیتی تورکیا ڕاگەیەندراوە، دەستگیر کراوە و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.