سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق جەخت لە تەواوكردنی یاسای ھەڵبژاردن دەكەنەوە
سوورن لەسەر پشتبەستن بە تۆمارى بایۆمەترى بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنى داهاتوو
K24 - ھەولێر
سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبوونەوە و جەختییان لەسەر پێویستى تەواوکردنى یاساى هەڵبژاردنەکان کردەوە.
لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق و ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى و سەرۆکى زۆرینەى کوتلە سیاسییەکان، جەخت لەسەر پێویستى پەلەکردنى پەرلەمان لە دەنگدان بە یاساى نوێی هەڵبژاردنەکان و پڕکردنەوەى ئەندامانى دادگاى باڵای فیدراڵى کرایەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە دوای کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە، سێ سهرۆكایهتییهكهی سووربوون لەسەر پشتبەستن بە تۆمارى بایۆمەترى بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنى داهاتوو.
داواش لە کۆمسیۆن کراوە، سەرجەم رێكارهكان بگرێتەبەر بۆ ئەوەى کارتى دەنگدان بە تەواوى دەنگدەران بدرێت.
هەرلە کۆبوونەوەکەدا سەرکۆنەی ئەو هێرشانە کرا، کە دەکرێنە سەر دامەزراوە عێراقى و بیانییەکان.