54 هەزار جووی حریدیم بانگهێشتی ڕیزی سوپای ئیسرائیل دەکرێن

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێکارەکانیان دژی 'جووە دیندارەکان' گرتووەتە بەر، کە خۆیان لە خزمەتی سەربازیی دزیوەتەوە، هەروەها نزیکەی 80 هەزار فەرمانی سەربازی زۆرە ملێی بۆ ئەو هاووڵاتیە جووانە ناردووە بۆ ئەوەی بێن و خزمەتی سەربازیی بکەن، ئەمەش دەریدەخات کە سوپای ئیسرائیل تووشی قەیران بووە.  

بەگوێرەی چەند میدیایەکی ئیسرائیلی، سوپا وڵاتەکەیان بەهاوکاری پۆلیس، خۆیان بۆ دەستگیرکردنی ئەوکەسانە لە سەرانسەری ئیسرائیل ئامادە دەکەن.

کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی، بڵاوی کردەوە  "سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە 54 هەزار بانگهێشتنامەی بۆ گەنجانی 'حریدیم' کە جووە دیندارەکان ناسراون، تەواو کردووە و ناردووە."

ئاماژەی بەوەشدا، لەساڵی 2024دا، 24 هەزار فەرمانی سەربازی زۆرەملێی بۆ هاووڵاتیانی جوو دەرکردووە، کە پێی دەگوترێت "فەرمانی هەشت" ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە تەمەنیان لە نێوان 17.5 بۆ 28 ساڵیدایە.

 بەپێی ستانداردە سەربازییەکان، ئەو کەسانەی خۆیان لە خزمەتی سەربازی دەدزنەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 540 ڕۆژ زیندانی دەکرێن، یان ساڵێکی دیکە لە سەرووی ئەو خزمەتەی کە پێشتر بۆیان دانرابوو، زیاد دەکرێت.

حریدیمییەکان

حریدیمییەکان خۆیان بە پارێزەری نەریتە کۆنەکانی جوو دەزانن بە پابەندبوون بە شەریعەت، پابەندن بە ئاینەکەیان (تەورات و تەلمود) بە جل و بەرگ و ڕەفتار و پەروەردەوە.  هەروەها گرنگییەکی زۆر بە خوێندنەوەی تەورات و تەلمود دەدەن و زۆرجار پیاوان خۆیان تەرخان دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە دەقە ئاینییەکان.

سەربازیی زۆرە ملێ 

پرسی وەرگرتنی حریدیمییەکان بۆ ناو سوپای ئیسرائیل مشتومڕی زۆری لەسەرە، بەو پێیەی زۆرێک لە حریدیمییەکان دژی خزمەتکردنی سەربازین و پێیان وایە ئەمە لەگەڵ ئەرکە ئاینییەکانیان ناکۆکە.  
ئامادەبوون لە ئیسرائیل: