کەشناسیی عێراق: لەم ههفتهیەدا پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، لە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی داهاتووەوە، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
شەممە 2ـی ئابی 2025، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاند، هێشتا عێراق لەژێر کاریگەری نزمە پاڵپەستۆی گەرمی وەرزەکە ماوە کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.
ئاماژەی بەوەشدا، لە رۆژی هەینییەوە بە ڕێژەی دوو بۆ سێ پلە، پلەکانی گەرما نزمبوونەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەرز ببنەوە.
ئاشکراشی کرد، لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە کاریگەری شەپۆلی گەرما کاریگەری لەسەر عێراق کردووە و بەرزترین پلەش تۆمارکرابێت لە پارێزگای بەسرە بووە و گەیشتووەتە 53 پلەی سیلیزی، نزمترین پلەش لە پارێزگای دهۆك تۆمارکراوە کە لە نێوان 45 بۆ 46 پلەی سیلیزی بووە.