ئاماری کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی
لە بەرەبەیانی 3ـی ئابی 2014، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و هەزاران ئێزدییان کوشت و بەدیلیان گرت، تاوەکوو ئێستا زۆربەی ئەوانەی لەدەستی کۆمەڵکوژییەکانی داعش ڕزگاریان بوو، تەنانەت دوای شکستهێنان بەو گرووپە تیرۆریستییەش، هێشتا ئامادە نین بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، بەهۆی ئەوەی ترسیان لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و تۆقاندن هەیە، بەمەش ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان و ئاوەدانی بکەنەوە، دوای تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە، ئێستاش بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا، پەککەوتنی کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستی و وێرانبوونی ژێرخانەکەی، هێشتا خەڵکەکەی قەرەبوو نەکراونەتەوە، بەشی زۆریشیان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ماونەتەوە و ئامادە نین بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.