موحسین مه‌نده‌لاوی: كار ده‌كه‌ین له بودجه‌ی گشتیدا ده‌قێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان جێگیر بكرێت

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌وڵ ده‌دات ده‌قێكی تایبه‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان له بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ‌دا جێگیر بكرێت.
یه‌كشه‌ممه، 3ـی ئابی 2025، موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی به بۆنه‌ی یازدهمین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كان له لایه‌ن چه‌كدارانی داعش بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، ده‌بێت لایه‌ن و دامه‌زراوه فه‌رمییه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری جیددی بكه‌ن بۆ ساڕێژكردنی برینی ئێزدییه‌كان و ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه‌ی له‌و شێوه دژ به‌و پێكهاته ڕه‌سه‌نه بگرن.
موحسین مه‌نده‌لاوی گوتووشیه‌تی، هه‌وڵ ده‌دات ده‌قێك له یاسای بودجه‌ی فیدراڵ جێگیر بكات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی قوربانییان و زیانبه‌ركه‌وتووانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه بكاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی خۆجێی نه‌ینه‌وا له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ئێزدی قه‌ره‌بوو وه‌ربگرنه‌وه.
لە 3ـی ئابی 2014، بە توندترین و دڕندانەترین شێوە کوردانی ئێزدی کەوتنە بەر شاڵا و جینۆسایدکردن لە لایەن چەکدارانی ڕێکخراوی داعشەوە، 6417 هاووڵاتی و لە لایەن چەکدارانی ڕێکخراوەکە ڕفێندران، کە تا ئێستا بە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانراوە ژمارەیەکی زۆریان ڕزگاربکرێت و ئەوانی دیكه تا ئێستاش بێسەروشوێنن.
هەروەها بەشێکیان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا کۆمەڵکوژ و جینۆساید کران، کە تا ئەمڕۆ 83 گۆڕی بە کۆڵ دۆزراونه‌ته‌وه و لەگەڵ ئەوەش دا داعش 68 مەزارگە و پەرستگه‌ی تایبەت بە کوردانی ئێزدی وێران کرد.
لە کۆمەڵکوژییه‌كه‌ی شنگال دا، 2745 منداڵ بێ دایک و باوک ماونه‌ته‌وه، لەگەڵ ئه‌وه‌شدا نزیکەی 400 هه‌زار کوردی ئێزدی ئاوارە بوون و تا ئێستاش زۆربەی هەرە زۆریان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.