کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما دەگاتەوە 50 پلەی سیلیزی

دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق، ڕایگەیاند، وڵات لەژێر کاریگەریی درێژبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆیەکی گەرمیی وەرزییدا دەمێنێتەوە، کە بەگشتی کەشوهەوایەکی هاوینەی سەقامگیر و زۆر گەرمی لێ دەکەوێتەوە، لەگەڵ ئاسمانێکی ساماڵ و  هەندێک پەڵەهەور لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتدا.

دووشەممە، 4ـی ئاب، دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرزبوونەتەوە، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان نەگۆڕاون."

بەرزترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆ، لە بەغدا 47 ، کەرکووک 44 ، نەینەوا 44 ، سەلاحەدین 45 ، دیالە 47، ئەنبار 43، کەربەلا 47، بابل 47، واست 47، نەجەف 48، دیوانیە 47، میسان 50، زیقار 48، موسەننا 47 و بەسرە 49 پلەی سیلیزییە.

لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، دهۆک 41 ، هەولێر 43 و سلێمانی 43 پلەی سیلیزییە.

دەربارەی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو، دەستەکە پێشبینی کردووە کەشوهەوای سبەی سێشەممە ساماڵ بێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور لە ناوچەی باکوور و با لە باکووری ڕۆژئاواوە هەڵدەکات و خێراییەکەی مامناوەند دەبێت.

ڕۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و با لە باکووری ڕۆژئاواوە هەڵدەکات و خێراییەکەی لە نێوان کەم و مامناوەنددا دەبێت.

بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، پێشبینی دەکرێت کەشوهەوا ساماڵ بێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات و کەشوهەوای ڕۆژی هەینیش بە ساماڵی دەمێنێتەوە لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور.

سەبارەت بە پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، دەستەکە ئاماژەی بەوەدا کە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:

بەغدا 46، کەرکووک 44، سەلاحەدین 44، دیالە 45، ئەنبار 43، بابل 46، واست 47، کەربەلا 47، نەجەف 48، دیوانیە 47 ، میسان 50، ناسریە 49، موسەننا 47 و بەسرە 50 پلەی سیلیزی دەبن، لە کاتێکدا پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەولێر 44، سلێمانی 44 و دهۆک 41 پلەی سیلیزی دەبن.

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment