دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاریی پێشکەشی سەدان کەمپی پەنابەران و ئاوارەکان کردووە
دەزگای خێرخوازی بارزانی کە لەساڵی 2005 دامەزراوە، لە زیاتر لە هەشت بەشی سەرەکی پێکدێت، لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵێکی باڵای مرۆیی گێڕاوە، پشتیوانی لە زیانلێکەوتوانی کارەساتە سرووشتییەکان و هەروەها دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کردووە کە ڕووبەڕووی قەیرانی جۆر بەجۆر بوونەتەوە.
دەزگاکە هاوکاری پێشکەش بە سەدان کەمپی پەنابەران و ئاوارەکان لەناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دیکە کردووە، لەو ماوەیەشدا پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی بەخشەر و مرۆیی نێودەوڵەتی دروستکردووە. دەزگاکە مۆڵەتی کارکردنی لە وڵاتانی دیکەش هەیە، بەوپێیە بەگوێرەی ڕێنمایی و ستاندەرە نێودەوڵەتییەکان وەک تۆڕێکی بەخشەری مرۆیی کار دەکات.