هاوپەیمانیی کریستیان: لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پڕیه‌تی له به‌خششی مرۆیی

بیست ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تێپه‌ڕ ده‌بێت، هاوپەیمانیی کریستیان به‌م بۆنه‌یه‌وه، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك، به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌ندامان و كادیرانی ڕێكخراوه‌كه ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ئه‌م ده‌زگایه ماوه‌ی دوو ده‌یه‌یه ده‌به‌خشێت و تۆماره‌كه‌ی پڕیه‌تی له چاكه‌ی مرۆیی.
دووشه‌ممه، 4ـی ئابی 2025، هاوپەیمانیی کریستیان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی بیست ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی و ڕایگه‌یاندووه، لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ئه‌م ده‌زگایه، پڕیه‌تی له به‌خششی مرۆیی و به‌ڕاستی گوته به‌ناوبانگه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی كه ده‌ڵێت: "شانازییه مرۆڤ خزمه‌تكاری گه‌له‌كه‌ی بێت"، جێبه‌جێ كردووه.
هاوپەیمانیی کریستیان گوتووشیه‌تی، ئه‌م ده‌زگایه له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنییه‌وه هیچ ڕۆژێك له به‌ده‌نگه‌وه‌چوون و به‌هاناوه‌چوون و فریاكه‌وتنی ئه‌وانه‌ی پێویستیان به ده‌ستگرتن و یارمه‌تیدان و له‌خۆگرتن هه‌بووه، له ناوخۆ، عێراق و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه و درێخی نه‌كردووه.
هاوپەیمانیی کریستیان ده‌شڵێت، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌زگاكه، خزمه‌تكردن و یارمه‌تیدانی هه‌مووانه به‌بێ جیاوازی، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی وێنای ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤی كوردستانییه كه هه‌ڵگری په‌یامێكی نه‌مر و زیندووی مرۆڤایه‌تییه.