تره‌مپ سێیه‌مین دادوه‌ری كه‌نسه‌رڤاتیڤ-ی دانا
ده‌چێته شوێنی دادوه‌رێكی لیبرال
24 K – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
دۆناڵد تره‌مپ بڕیاریدا به ده‌ستنیشانكردنی دادوه‌ر (ئیمی كۆنی باریت) بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنێكی چۆڵبووی دادگای باڵا له دوای كۆچی دوای دادوه‌ری به‌توانا و به‌ته‌مه‌ن (رۆس بادر گیسنبێرگ).
به‌پێی هه‌واڵێكی ئێن بی ئی نیوز بڕیاره ئه‌مڕۆ 26ی ئه‌یلوول به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڕیاره‌كه ده‌رچێت.
ئه‌گه‌ر (باریت- 48 ساڵ)، كه ئێستا دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یه، یه‌كلابێته‌وه ئه‌وا ده‌بێته بچوكترین دادوه‌ری دادگای باڵا-ی ئه‌مه‌ریكا. باریت كه‌سێكی ته‌واو كه‌نسه‌رڤاتیڤه به‌تایبه‌تی له‌مه‌سه‌له‌ی له‌باربردنی منداڵ.
هه‌روه‌ها به‌بوونی ئه‌و له‌دادگای باڵا ئه‌وا ده‌بێته داكوتان و جێگیركردن و چه‌سپكردنی زۆرینه‌ی كه‌نسه‌رڤاتیڤه‌كان له‌دادگای باڵا ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته شوێنی دادوه‌رێكی لیبرال.
باریت پێشئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بكات، به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی كاری دادوه‌ری كردووه و 15 ساڵیش سه‌رقاڵی وانه‌وتنه‌وه بووه له كۆلێژی ماف له نۆتردام و هه‌ر له‌وێش بڕوانامه‌ی یاسای به‌ده‌ستهێناوه.
باریت كه‌سێكی كاسۆلیكی باوه‌ڕداره، وێرای ئه‌وه‌ی له نێو لیستی ئه‌و پاڵێوراوانه‌دا نه‌بوو بۆ دادگای باڵا له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ناوه‌كه‌ی زیادكرا، ئه‌ویش دوای ته‌مه‌نێكی كه‌م له كاری دادوه‌ری له‌دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.
تره‌مپ ئه‌م دادوه‌ره‌ش داده‌نێت له‌دوای دانانی برێت كاڤانۆ كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له دوای جێگه‌ی چۆڵبوونی ئه‌نتۆنی كنێدی داینا.
رۆژی 25ی ئه‌یلوول كاتێك رۆژنامه‌نووسان ده‌رباره‌ی ده‌ستنیشانكردنی باریت پرسیاریان لێ‌كرد، وتی: "به‌یانی 26ی ئه‌یلوول رایده‌گه‌یه‌نین"، "ئه‌مه بڕیاری منه، به‌یانی رایده‌گه‌ینین، كارێكی گرنگه".
تره‌مپ به‌پێداگرییه‌وه وتی: "كه‌سێكی به‌توانایه".
له‌كاتێكدا، ئێواره‌ی هه‌ینی 25ی ئه‌یلوول، باریت له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ساوس بیند-ی ئیندیانا ده‌بینرا، تره‌مپ له نێو حه‌شامه‌تێكی به‌رفراواندا له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا له ڤێرجینیا، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ده‌ستنیشانكردنی باریت، وتی: "هیوادارم له‌و دادگایه‌دا، 50 ساڵ بمێنێته‌وه".
له‌كاتێكدا باسی ئه‌م ژنه ده‌كرێت، ئه‌وا 5 پاڵیوراوی تر قسه‌ی له‌سه‌ر كرابوو ئه‌و دوای هه‌فته‌یه‌ك له مردنی جێنسبێرگ. به‌ڵام تره‌مپ له هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا پێداگری له‌سه‌ر دوو كه‌س كردووه كه ئه‌وانیش باریت و دادوه‌رێكی تر باربارا لاگۆ.