ڕێکارەکانی ڕێگری لە بەفیڕۆدانی ئاو
لە دوو ساڵی رابردوودا، کارگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بە تەواوی دەرکەوتن و تا دێت مەترسییەکانی وشکەساڵی زیاتر دەبن، هەر بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوای چڕکردووەتەوە، جگە لەوە لە شەش ساڵی ڕابردوودا دەیان پڕۆژەی لە سێکتەری ئاو جێبەجێ کردووە، بەردەوامیش ڕێگری لە سەرپێچی و سزادانی سەرپێچیکارانی سەر تۆڕەکانی ئاو دەکات.
هەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت بە پاراستنی سامانی ئاو و سزای سەرپێچی بۆ سەر تۆڕەکانی ئاویش هەیە و سەرپێچیکاران بە گوێرەی ئەو یاسایە سزا دەدرێن.
لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا، کۆمار نادر باس لەو ڕێکارانە دەکات کە لە هەولێر و سلێمانی گیراونەتە بەر بۆ ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان لە پێناو پاراستنی ئاو و بە فیڕۆنەدانی.