ئیسماعیل بەقایی: پێویستە وڵاتانی دراوسێ ئاگادار بن لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دژی ئێران بەکار نەهێنرێن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژه بهوه دهكات، ئیسرائیل دەیەوێت پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی و دراوسێکانی تێکبدات.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی ئابی 2025، ڕایگەیاند: ئیسرائیل بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدات، پەیوەندیی نێوان ئێران و دراوسێکانی ئاڵۆز بکات.
هەروەها باسی لەوەش کرد، گەیاندنی نیگەرانییەکانی ئێران بە وڵاتانی دراوسێ بە واتای تاوانبارکردنیان نییە، بەڵکوو هۆشدارییەکە بۆ ئەوەی ئاگادار بن حکوومەتی ئیسرائیل خاکی ئەوان لەدژی ئاسایشی ئێران بەکار نەهێنێت.
هاوکات دوێنێ چوارشەممە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران، گوتی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا نەکراوە، بەڵام ئاڵوگۆڕکردنی پەیام لە نێوانمان بەردەوامە.