سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات
سەرۆک بارزانی لە چل و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو حزبە دەکات.
هەینی 8ـی ئابی 2025، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی چل و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی محەممەد حاجی مەحموود سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات.
ڕاشیگەیاندووە، پێزانینیان بۆ خەبات و قوربانیدانی محەممەد حاجی مەحموود و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە وێستگە و قۆناخەکانی خەباتی گەلەکەمان هەیە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.