ئه‌نجوومه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه بۆ کوردستان24: لەگەڵ دیمەشق هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەین
له‌م دواییانه‌دا جموجۆڵی یه‌كه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا له هێڵی ته‌ماس له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له گونده‌واره‌كانی حه‌له‌ب زیادبوونی به‌خۆوه بینیوه. هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاندووه، تا ئێستا وەڵامی جموجووڵەکانیان نەداوەتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە "تاهه‌تایه بێده‌نگ نابن" و وەڵامیان دەبێت.
نووری شێخۆ، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه، کە دوو گەڕەکی کوردنشینی حەلەبن، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، ئاڵۆزییه‌كان دوای به‌ستنی "كۆنفرانسی پێكهاته‌كان" له حه‌سه‌كه سه‌ریان هه‌ڵداوه. ئه‌و گوتی، "له ڕاگەیاندنەکان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گوتارێكی توند دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ده‌ستی پێكردووه."
شێخۆ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وە، په‌یوه‌ندی و دانوستاندنه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌رده‌وامه. ناوبراو داوای له حكوومه‌تی سووریا كرد كه "ڕێگری لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان بگرێت و به هۆشمه‌ندییه‌كی نیشتمانییه‌وه بیر بكاته‌وه و كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دانوستاندنه‌وه چاره‌سه‌ر بكات، چونكه شه‌ڕ ته‌نیا وێرانی بەدوای خۆیدا ده‌هێنێت."
له لایه‌كی تره‌وه، ڕۆژنامه‌نووس فادل محه‌ممه‌د، له گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فییه‌وه، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێك "كرداری ئاژاوه‌گێڕانه،" به‌ڵام لە ڕاستیدا جارێ دۆخەکە ئارامه و له ژێر كۆنترۆڵدایه. باسی لەوەش کرد، هیچ پێشڕه‌وییه‌ك له لایه‌ن حكوومه‌تی سووریاوه به‌ره‌و هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كه نه‌كراوه و دانوستاندنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ردوو گه‌ڕه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی سووریا به‌رده‌وامه.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگه‌یاندووە، چه‌ند ڕۆژێكه هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا هه‌وڵی دروستكردنی ئاڵۆزی ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی "كرده‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕانه‌وه،" به‌ڵام تا ئێستا هێزه‌كانیان هیچ جووڵه‌یه‌كیان نه‌كردووه.
هه‌سه‌ده هۆشداری داوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م "ئاژاوه‌گێڕییانه" به‌رده‌وام بن، ئه‌وا له چوارچێوه‌ی مافی به‌رگریی ڕه‌وادا وه‌ڵامیان ده‌بێت. هه‌سه‌ده ده‌ڵێت كه ئه‌و چه‌كدارانه ئاگربه‌ست پێشێل ده‌كه‌ن و هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌نجوومه‌نی هه‌ردوو گه‌ڕه‌ك و حكوومه‌تی سووریادا ناگونجێت.
هه‌سه‌ده داوای له حكوومه‌تی سووریا كردووه كه چه‌كداره‌كانی خۆی كۆنترۆڵ بكات، تاوه‌كو كرده‌وه‌كانیان نه‌بێته هۆی تێكچوونی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوانیان و پاراستنی ئاشتیی ناوخۆیی له حه‌له‌ب و ته‌واوی ناوچه‌كانی تر.
شایه‌نی باسه، حكوومه‌تی سووریا دژایه‌تیی خۆی بۆ "كۆنفرانسی پێكهاته‌كان" ده‌ربڕیبوو كه له 9ی ئاب له حه‌سه‌كه به‌ڕێوه‌چوو. دیمه‌شق، هه‌سه‌ده‌ی به هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی "ڕێبازێكی جوداخوازی" تۆمه‌تبار كردبوو؛ به‌ڵام به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئامانجیان دابه‌شكردنی سووریا نییه. ئیلهام ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له به‌رپرسانی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر، ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌وان هه‌موو پڕۆسه‌یه‌كی دابه‌شكردن ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و پابه‌ندن به یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریاوه.
شەوی ڕابردووش (دووشەممە، 11ـی ئابی 2025)، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، بە سەرۆکایەتیی ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا، گەیشتە دیمەشق و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک بکەن.