لیستی ناوی ئەو کەسانەی لە شارەدێی شەمامک زەوییان بۆ دەرچووە، بڵاوکرایەوە

لە سنووری شارەوانی شەمامک تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە کرا کە زەوییان بۆ دەرچووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی ئابی 2025، تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە کرا کە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، کە هەزار و 954 پارچە زەویە، فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی سوودمەندبوونە
هەروەها ئەمڕۆ مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕایگەیاند: تیروپشک بۆ هەزار و 954 پارچە زەوی دەکرێت، کە ڕێژەی سەوزایی لەو زەوییانەدا لە سەدا 25 کەمتر نابێت.
لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.