ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووه‌وه و ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی مووچە بڵاوکردەوە
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی سی و سێیه‌مینی ئاسایی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌ست و تێیدا جگه له تاوتوێكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی گشتیی په‌یوه‌ست به عێراق، هاوكات بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیشی دا.
سێشه‌ممه، 19ـی ئابی 2025، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی سی و سێیه‌مینی ئاسایی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌ست. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرا و بڕیار درا به خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران.
وه‌كوو له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له سه‌ر بنه‌مای پێدراوه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه بووه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 27ـی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له 8ـی ته‌ممووزی ئه‌م ساڵدا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سوودانی پێكهێنراوه و تایبه‌ت بووه به چاره‌كردنی پرسی مووچه.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیهنراوهكهیدا ده‌ڵێت، پێویستە لیژنەکانی هەولێر و بەغدا لە کارەکانیاندا بەردەوام بن و هەفتەی داهاتووش لیژنەکان ڕاپۆرتێک لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ئامادە دەکەن.