وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دەستی لەکار کێشایەوە

کاسپەر ڤێلدکامپ، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا
کاسپەر ڤێلدکامپ، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا

دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، نەیتوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی ڕازی بکات تا سزا بەسەر ئیسرائیل بسەپێنێت، دەستی لەکار کێشایەوە.

هەینی 22ـی ئابی 2025، میدیاکانی هۆڵەندا، بڵاویان کردەوە، کاسپەر ڤێلدکامپ، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، نەیتوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی ڕازی بکات تا سزا بەسەر ئیسرائیل بسەپێنێت، بۆیە دەستی لەکار کێشایەوە.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەش داوە، بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە دانیشتووانی غەززەی تێیدان، وەزیرەکە بەردەوام هەڵوێستی دژی ئیسرائیل هەبووە، بەڵام دوایین پێشنیازی لە بارەی سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وڵاتە، لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هۆڵەندا وەرنەگیرا.

دوێنێ کاسپار ڤێلدکامپ، بە ئاژانسێکی هەواڵی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو، دەیەوێت هەنگاوی زیاتر دژی ئیسرائیل بگرێتەبەر، بەڵام دانی بەوە نا کە ڕەنگە لە وڵاتەکەی گوێ بە پێشنیازەکانی نەدرێت.

هۆڵەندا یەکێکە لەو 21 وڵاتە کە ڕۆژی پێنجشەممە 21ـی ئابی 2025، ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشی واژۆ کرد کە تێیدا سەرکۆنەی جێبەجێکردنی پرۆژەی نیشتەجێکردن لە کەرتی ڕۆژئاوا لە لایەن ئیسرائیلەوە دەکات، بە قبووڵنەکراو و پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی ناوی دەبات.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment