به ڤیدیۆ..خانمانی بارسێلۆنا گۆڵبارانی ریال مه‌دریدیان كرد
یه‌كه‌مین كلاسیكۆی خانمان له مێژوودا به‌ڕێوه چوو

بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له كلاسیكۆی خانمان به‌یه‌كگه‌یشتن و خانمانی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه یارییه‌كه‌یان به چوار گۆڵی خاوێن برده‌وه و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان له‌م وه‌رزه‌ی لالیگای خانمان به‌ده‌ستهێنا.
خانمانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له یه‌كه‌م كلاسیكۆی نێوانیان له یاریگه‌ی شاری وه‌رزشی شایانه‌كانی مه‌درید له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی لالیگای خانمان به‌یه‌ك گه‌یشتن، لویس روبیالێس سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاش ئاماده‌ی یارییه‌كه بوو.
دوای 18 خوله‌ك له ده‌ستپێكی یارییه‌كه خانمانی بارسا پێشكه‌وتن و گۆڵی یه‌كه‌میان له‌رێی باتریه‌وه تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گۆڵی بارسێلۆنا بوو له مێژووی كلاسیكۆی خانمان.
یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه باشتر ده‌ركه‌وت و زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ر خانمانی ریال مه‌درید دروست كرد كه ئه‌م یانه‌یه ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار پێكهێنرا.
له ئه‌نجامی فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی خاوه‌ن یاریگه بارسێلۆنا به هاوكاری به‌رگریكارانی ریال مه‌درید له خوله‌كی 55 بووه خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م.
دوای ته‌نیا 10 خوله‌كی دیكه خانمانی بارسا گورزێكی دیكه‌یان وه‌شاند و لیكی مارتینێز واژۆی له‌سه‌ر گۆڵی سێیه‌م كرد.
چاره‌كێك به‌ر له ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ش نۆره‌ی ئالێكسیا بوتیاس هات و ئه‌م یاریزانه گۆڵی چواره‌می بلاوگرانای تۆمار كرد.
بارسێلۆنا یارییه‌كه‌ی به چوار گۆڵی خاوێن یه‌كلاكرده‌وه و یه‌كه‌م كلاسیكۆی خانمانی له ریال مه‌درید برده‌وه.