دادگای دووبز دوو جوتیاری گوندی شەناغەى بە چوار مانگ زیندانی سزا دا

لەسەر سکاڵای عەرەبێکی هاوردە، دادگای دووبز، دوو جوتیاری گوندی شەناغەى بە چوار مانگ زیندانی سزادا، بەڵام زیندانی ناکرێن.
سۆران کامەران پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک، ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی ئابی 2025، ڕایگەیاند: عەرەبی هاوردە سکاڵایان تۆمارکردووە، بە بڕیاری دادگای تیاهەڵچوونەوە بڕیار بەندکردن بۆ دوو جوتیاری کورد دراوە، بەناوەکانی، بەکرمستەفا و موحسین سلێمان، هەردووکیان خەڵکی گوندی شەناغەن لە سنووری سەرگەڕان، دادوەر بەو سکالایە شۆک بووە، چونکە هەردوو کەسە زۆر بەتەمەنن.
پەیامنێری کوردستان24، ئاماژەی بەوە کرد، هەر بۆیە دادوەر ڕایگەیاندووە، بە ناچاری لەژێر بڕیاری دادگای تیاهەڵچوونەوە ئەو بڕیارەیان داوە و پێویستە سزابدرێن، بەڵام بڕیارەکە جێبەجێ ناکرێت، بەڵام تاوەکوو سێ ساڵ هەر دوو جوتیارە هەر تاوانێک بکەن سزاکە دەیانگرێتەوە، واتە سزای سکاڵاکەش.