قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق کرد
جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دەیڤد کۆپلی، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق و شاندێكی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بە بەشداری ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، گفتوگۆ لەسەر ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی هه‌نوكه‌یی كرا و تیشك خرایه سه‌ر دۆخی عێراق و ناوچەكە به گشتی و جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا كرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق، ئامادەیی به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا، بە تایبەتی لە بوارەكانی بازرگانی و وەبەرهێنان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا قوباد تاڵەبانی ستایشی هاوكارییە ئەمنییەكانی ئەمەریكای بۆ عێراق و هەرێمی كورستان كرد، بەرنامەی چاكسازی حكومەتی هەرێمیشی بۆ شاندی میوان ڕوونكردەوە، هەروەها تیشكی خستە سەر دوا پێشهاتی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
جێگری سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی له‌رێگه‌ی رێكەوتنێكی گشتگیر و ستراتیژی لەسەر بنەمای بڕگە و مادەكانی دەستوور كرده‌وه.
H.B