ئەڵمانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات ئێران جێبهێڵن
ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات ئێران بەجێبهێڵن و سەردانی بۆ نەکەن، لەترسی ئەوەی نەوەک بەهۆی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا، لە تاران تۆڵەیان لێ بکرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 29ـی ئابی 2025، حکوومەتی ئەڵمانیا داوای لە هاوڵاتیانی کرد، ئێران جێبهێڵن و گەشتی ئەو وڵاتە نەکەن بۆ ئەوەی دووربن لە هەر تۆڵەسەندنەوەیەک لەلایەن تارانەوە، ئەمەش بەهۆی ڕۆڵی ئەڵمانیا لە پشتیوانیی کردنی دووبارە سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێراندا.
دوێنێ پێنجشەممە، بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا پڕۆسەیەکی 30 ڕۆژەیان دەستپێکرد بۆ دووبارە سەپاندنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا بەهۆی پرۆگرامە ناوەکییەکەی، ئەمەش هەنگاوێکە ئەگەری هەیە گرژییەکان زیاتر بکات دوای دوو مانگ لە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا کە دوێنێ پێنجشەممە لە ماڵپەڕی خۆی بڵاوی کردەوە، نوێنەرانی حکوومەتی ئێران بەردەوام هەڕەشەیان کردووە لەوەی ئەم بابەتە لێکەوتەی دەبێت، ناتوانرێت بەرژەوەندییەکانی ئەڵمانیا و هاووڵاتیانی لەبەرچاو نەگیرێت، ئەگەری هەیە دووچاری هەڕەشە ببنەوە.
وەزارەتەکە هۆشداریداوە لەوەی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە تاران ئێستادا دەتوانێت، تەنیا یارمەتیی سنووردار لە شوێنی خۆیدا پێشکەش بکات.
