تووشبووانی کۆرۆنا لە بەریتانیا دۆخیان خراپە

نەخۆشخانەکان فشارێکی زۆریان خراوەتە سەر

K24- هەولێر:

رەوانەکردنی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ نەخۆشخانە لە بەریتانیا زۆر زیادی کردووە.

تەنها لە یەک رۆژدا، رێژەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن 25% زیادی کردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بی بی سی، زۆربەی ئەو کەسانەی رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن لە بەریتانیا، خەڵکی باکووری وڵاتەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکارەکان لە بەریتانیا و سکۆتلەندا و باکووری ئیرلەندا تووندتر کراون; چاوەڕێش دەکرێت، بەم نزیکانە رێکاری تووندتر بسەپێنرێت.

پارێزگاری لەندەن ئەوەی دووپاتکردووەتەوە، رێکارەکان تووندتر دەکرێن، بەڵام قەدەغەی هاتووچۆی گشتی راناگەیەندرێت.

پێشبینی ئەوەش دەکات، ژمارەی حاڵەتەکان زۆر زیادتر بکەن و نەخۆشخانەکانیش فشاری زیاتریان بچێتە سەر.