ليرهی توركیا زیاتر دابه‌زی
به هۆی مه‌ترسی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا

K24 – هه‌ولێر:
به‌و هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی روویان له توركیا كردووه، له ئه‌گه‌ری دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزای دارایی به‌سه‌ریدا، له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، لیره‌ی توركی به‌شێكی دیكه له به‌های خۆی له‌ده‌ستدا.
دوای ئەوەی بلوومبێرگ بڵاویكردەوە ، ئەنقەرە بەمزووانە تاقیكردنەوە لەسەر سیستەمی مووشەکی ئێس400 ی رووسی دەكات ، دەستبەجێ لە دوایین مامەڵەكانی ئەم ھەفتەیەدا لیرەی توركی بۆ كەمترین ئاستی خۆی دابەزی ، چونكە ئەو ھەنگاوە مەترسی لە دووبارە سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریكاوە بۆ سەر توركیا دروستكردووە.
لە دوایین مامەڵەكانی بازاڕی دراودا ، لیرەی توركی %0.5 ـی بەھاكەی لەدەستدا و ھەر دۆلارێك یەكسان بوو بە 7 لیرە و 80 قوروش.
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشووتر واشنتن ئاماژەی دابوو، بەھۆی سیستەمی مووشەكی ئێس400 ، كە توركیا ساڵی رابردوو لە رووسیای كڕیوە و تاوەكو ئێستا بەكاری نەھێناوە ، رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.