وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ـی ئابی 2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، وەزارەتەکە هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لەهەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک. ئەم تاقیکردنەوەیە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە لە ماوەی دوو ڕۆژی تاقیکردنەوە بۆ هەر پارێزگایەک کە تییایدا هاوڵاتیان کارەبای بەردەوامییان دەبێت.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە و ئەم تاقیکردنەوەیە لە پارێزگای هەولێر لە ڕێککەوتی 1 و 2 ی ئەیلول دەبێت.