قوتابیانی بەریتانیا ئاهەنگێک بۆ تووشبووانی کۆرۆنا رێکدەخەن
پۆلیس دەچێتە سەریان
K24- هەولێر:
لە بەریتانیا چەند قوتابییەک ئاهەنگێک رێکدەخەن کە تەنها ئەو کەسانە تێیدا بەشداربوون تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
رۆژی شەممەی رابردوو، قوتابیانی زانکۆی مانجستەر کە نزیکەی هەزار کەسیان تووشی کۆرۆنا بوون، ئاهەنگێکیان بۆ ئەو قوتابیانە رێکخست.
بەگوێرەی رۆژنامەی مێترۆ، پۆلیس چوونەتە هۆڵی ئاهەنگەکە و کۆتایی بە ئاهەنگەکە هێناوە.
بەشێکی زۆر لەو قوتابیانە، وێنە و ڤیدیۆی ئاهەنگەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش وایکرد زانکۆی مانجستەر بە تووندی ئیدانەی ئەو جۆرە رەفتارە بکات.
لە مانجستەر 55% ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون تەمەنیان لە نێوان 17 بۆ 21 ساڵن.