ترەمپ: تووشبوونم بە کۆرۆنا بەخشندەیی خودایە

بەردەوامە لە کەمپینەکەی

K24- هەولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، رایگەیاند، تووشبوونی بە کۆرۆنا بە خشندەیی خودایە بۆ ئەو.

لە دوای جێهێشتنی نەخۆشخانە، ترەمپ رایگەیاند، ئەو لە دوای چاکبوونەوەی بە کۆرۆنا بۆ هەموو ئەمەریکییەک، دەبێتە کەسێکی سەربەخۆ.

ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوام دەبێت لە کەمپینەکانی بۆ بوونەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، خەڵکی ئەمەریکا رەخنە ئەوە لە ترەمپ دەگرن، نەیتوانیتووە وەکو پێویست رووبەڕووی کۆرۆنا ببێتەوە کە بووەتە هۆی مردنی 210 هەزار ئەمەریکی.

لە دوای جێهێشتنی نەخۆشخانە، ترەمپ گەڕایەوە کۆشکی سپی و رایگەیاند، تەندروستی زۆر باشە و کارەکانی خۆی بەڕێوەدەبات.