ترەمپ کۆتایی بە جەنگی ئەفغانستان هێنا

سەربازەکانی دەکشێنێتەوە

K24- هەولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، لە کریسمسی ئەمساڵ هەموو هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە.

لە تویتێکدا سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، تەنها ژمارەیەکی کەم لە هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دەمێنەوە و تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوی سوپا دەکشێنێتەوە لە ئەفغانستان.

ئەمەش لە کاتێکدا، مانگی 11ی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ئەنجام دەدرێت و ترەمپ بەڵێنی داوە سوپاکەی بۆ وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە.

بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا، ترەمپ وەکو پێویست بانگەشەی هەڵبژاردن ناکات، بەڵام بەڵێنی داوە بەمزوانە دەستباکتەوە بە هەڵمەتەکانی.

تاوەکو ئێستا دوو هەزار و چوار سەد سەربازی ئەمەریکی لە ئەفغانستان کوژراون و هێشتا کێشەی ئەو وڵاتە چارەسەر نەکراوە،