رووسیا و ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر پرسی قەرەباخ کۆدەبنەوە
لە مۆسکۆ کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچێت
K24- هەولێر:
بۆ چارەسەرکردنی پرسی ناوچەی قەرەباخ، بە نێوەندگیریی رووسیا، ئەرمینیا و ئازەربایجان لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ وڵات لە مۆسکۆ بۆ چارەسەرکردنی پرسەکە گفتوگۆ دەکەن.
لەوبارەوە، ئیلهام ئەلیەڤ، سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند، دواین هەل دەدەن بە ئەرمینیا تاوەکو کێشەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەموو دۆخێکدا ئێمە خاکەکەی خۆمان دەگەڕێنینەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هێشتا جەنگ لە قەرەباخ بەردەوامە.