92 پێگه‌ی ئێران پروپاگەنده بڵاوده‌كه‌نه‌وه
بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بەکاریان دەهێنێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكی، رۆژی 8ی تشرینی یه‌كه‌م، 92 پێگه‌ی سوپای پاسدارانی ئاشكراكرد كه پروپاگنده و زانیاری لێڵ و درۆ بڵاودەکەنەوە دژی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن فری بەیکن، ئێران و سوپای پاسداران له ئێستادا ئه‌و پێگه ئه‌لیکترۆنییانە به‌كارده‌هێنن بۆ (بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگندەی نهێنی و چاندنی دووبه‌ره‌كی) له نێو ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریكی به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020.
جۆن دیمرز یاریده‌ده‌ری گشتی ئاسایشی نیشتمانی پێیوایه، ئێران سه‌روه‌ت و پاره‌یه‌كی باش سه‌رف ده‌كات له‌و پێگانه تا كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراتخوازی كێبڕكێكار (جۆ بایدن) كه ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئه‌و سزایانه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێرانی داناوه.
چوار له‌و پێگانه، سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێگانه له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای پاسداران-دان، كه هێزێكی سه‌ربازی ئێرانییه و به‌رپرسه له هه‌موو رێوشوێنێكی هێرشی ئه‌لیكترۆنی له كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌م ره‌فتارانه‌ش پێشێلكردنی یاسای تۆماركردنی ئاژانسه بیانییه‌كانه و وه‌ك كارێكی فەرمی كه حكومه‌ته بیانییه‌كان چالاكییه‌كانیان له‌ناو ئه‌مه‌ریكا ده‌گرنه‌به‌ر.
جۆن بینیت بریكاری تایبه‌تی ئێف بی ئای پێی وایه، كۆمپانیای گۆگل بۆ ئینته‌رنێت و ته‌كنۆلۆژیا هاوكاری ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌كات بۆ لێكۆلێنه‌وه. بینێت له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئه‌م كه‌یسه نموونه‌یه‌كی تێروته‌واوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی به‌شی ئێف بی ئای له سان فرانسیسكۆ له‌به‌رده‌وامی كاری سه‌ره‌كی یه‌كه‌مینی گرنگی ده‌دات به په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی گروپه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆژیا".
ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ئه‌توانێت ئاڵوگۆڕی خێرا له زانیارییه‌كان به‌رده‌ستبخات بۆ پاراستنی به‌ده‌ستهێنانی باشترین پاراستن دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی سەر ئاشایشی نه‌ته‌وه‌یی و پرۆسه‌ی دیموكراسی.