ئەرمینیا و ئازەربایجان ئاگربەستیان راگەیاند

رووسیا نێوەندگیریی کرد

K24- مۆسکۆ:

بە نێوندگیریی رووسیا، ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ئاگربەست رێککەوتن کە لە 12  نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سێرگی لاڤۆرڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەو بارەوە رایگەیاند: رێکەوتنەکە بە ئاگاداری ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی روسیا و رەزامەندی ئیلھام عەلیێڤی سەرۆکی ئازەربایجان و نیکۆل پاشنیانی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا کراوە.

ماوەی 11 کاتژمێرە نوێنەرانی ئازەربایجان، ئەرمینیا و رووسیا لە دانووستان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچەی قەرەباخ، وەک رێککەوتنێکی سەرەتایی ئاگربەست راگەیەندرا. 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، ئەرمینیا و ئازەربایجان رێککەوتوون لەسەر دانووستانەکان بەردەوام بن بۆ هێورکردنەوەی رەوشەکە.