%75 رێژه‌ی تووشبوون بە کۆرۆنا به‌هۆی ماسكه‌وه دابه‌زیوه
کاریگەری بەستنی ماسک رادەگەیەنرێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌كارهێنانی ماسك له ئه‌مه‌ریكا به‌رزبووەته‌وه بۆ 85%.
له‌گه‌ڵ ئه‌م رێژانه‌شدا، داخستنی سه‌نته‌ری وه‌رزش و به‌شێك له شوێنەکانی کات بەسەربردن كاریگه‌ری هه‌بووه. رۆژنامه‌ی هێڵ پشت به‌ستن به راپۆرتێكی سه‌نته‌ری خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان، رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌راپۆرتێكدا رێژه‌ی تووشبوونی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا-ی به نموونه هێناوه‌ته‌وه كه له‌دوای مانگی حوزه‌یرانه‌وه رێژه‌یه‌كی ئارامگرتووه و زیادی نه‌كردووه. ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا حاڵه‌تی ئیمیرجنسی راگه‌یاند له كۆتایی ئادار.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌مانگی ئادار پاش ئه‌وه‌ی داوا له خه‌ڵك كرا له‌ماڵه‌كانیان بسره‌ون و به‌شێك له كۆمپانیا‌و شوێنه گشتییه‌كان داخران، تووشبوون به كۆرۆنا له 150 كه‌سه‌وه گه‌یشته 440 كه‌س.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوگ دۆسی حاكمی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له مانگی ئایار ره‌تیكرده‌وه كه خه‌ڵك له‌ماڵه‌وه بسره‌وێت، ژماره‌ی تووشبووان به‌ته‌واوی به‌رزبووەوه به‌شێوه‌یه‌ك رۆژانه له 155 كه‌یسه‌وه بەرزبووەتەوە بۆ 808 كه‌س له رۆژێكدا هه‌تا له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران رۆژانه 2026 كه‌س تووشده‌بوو.
ئه‌م دۆخه حاكمی ویلایه‌ته‌كه‌ی خسته حاڵه‌تی مه‌ترسیداره‌وه بۆیه میدیا لۆكاڵییه‌كانی ویلایه‌ته‌كه راسپێردران كه هه‌نگاوێكی تر بگرنه به‌ر ئه‌ویش رێوشوێنی خۆپارێزی و به‌ستی ماسك بوو، وێرای داخستنی هۆڵی وه‌رزش و شوێنه خۆشگوزارییه‌كان و كۆمه‌ڵێك شوێنی دیكه.
رۆژنامه‌ی هێڵ نوسیویه‌تی: له‌ماوه‌ی 3ی ته‌مموز تا 12ی ته‌مموز رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له ئه‌ریزۆنا وه‌ك خۆی مایه‌وه بێئه‌وه‌ی زیادبكات. ده‌شڵێت: "له‌ماوه‌ی 13ی ته‌مموز تا 7ی ئاب به‌رێژه‌ی 75% تووشبوون به كۆرۆنا كه‌میكرد".
به‌پێی هێڵ كه پشتی به سه‌نته‌ری خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان به‌ستووه ده‌ڵێت: میدیا لۆكالییه‌كانی ویلایه‌ته‌كه و كلێسا و رێكخراوه‌كان رۆڵی كاریگه‌ریان گێڕاوه له هاندانی خه‌ڵك بۆ به‌ستنی ماسك و خۆپاراستن له كۆرۆنا ڤایرۆس و كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان.
H.J