لە 24 کاتژمێری ڕابردوو پێنج کەسی دیکە لە غەززە بەهۆی برسێتیی گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی هێرشی سەربازیی و گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی برسێتییەوە گیان لەدەستدەدەن زیاتر بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە لەبارەی ژمارەی قوربانیان بە هۆی برسێتییەوە بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، لە میانی 24 کاتژمێری ڕابردوو بە هۆی برسێتییەوە، پێنج فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە،سێیان منداڵ بوونە.
هەروەها، ژمارەی ئەو کەسانەی، بە هۆی برسێتییەوە لە غەززە، لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 وە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 387 کەس کە 138یان منداڵ بوون.
پێشتریش وەزارەتەکە ئاشکرای کردبوو، ژمارهی ئهوانهی بههۆی بهدخۆراكییهوه له كهرتی غەززە گیانیان لهدهستداوه، گهیشته 303 كهس، له نێویاندا 117 منداڵ ههن.
هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە غەززە، لانی کەم ڕۆژانه غهززه پێویستی به 600 بارههڵگری هاوكاری فریاگوزاریی و پێداویستیی سهرهكی ژیان ههیه.