سێنتکۆم: سووریا ڕێگری لە چەندین کاروانی گواستنەوەی چەک بۆ حزبوڵڵای لوبنانی کردووە

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا (CENTCOM) لە پەیامێکدا ستایشی هێزە ئەمنییەکانی سووریا دەکات کە توانیویانە دەست بەسەر چەندین کاروانی چەکدا بگرن کە بۆ حزبوڵڵا نێردرابوون.

هەینی 5ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا (CENTCOM)، لە پەیامێکی فەرمیدا پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاراستەی هێزە ئەمنییەکانی سووریا کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە: پیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییەکانی سووریا دەکەم کە لەم دواییانەدا توانیویانە ڕێگری لە چەندین کاروانی گواستنەوەی چەک بکەن. ئەم کاروانانە بەنیازبوون چەک بگەیەننە دەستی حزبوڵڵای لوبنانی.

فەرماندەکەی سێنتکۆم جەختیشی کردووەتەوە: ئەمەریکا و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە، بەرژەوەندییەکی هاوبەشمان هەیە لە دڵنیابوونەوە لە پرۆسەی چەککردنی حزبوڵڵای لوبنانی و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 
 
Fly Erbil Advertisment