ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 ڕاگەیەنرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاو کردەوە.

سێشەممە 9ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەکاتەوە دەڵێت: ئێستا لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن  (e-halsangand) دەتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم وەربگرنەوە.

وەزارەتەکە ڕوونی کردەوە، پێویستە قوتابییان کار لەسەر دوایین وەشانی ئەپلیکەیشنەکە بکەن، هەروەها لە سبەینێوە 10ـی ئەیلوولی 2025، پەڵپ (اعتراض) دەست پێدەکات.

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوتابییان دڵنیا دەکاتەوە کە بە وردی کار لەسەر پەڵپەکان دەکات و ناهێڵێت مافی کەسیان بفەوتێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە پاش کاتژمێر 11ـی ئەمشەو لە ڕێگەی ئەم لینکەوە پەڕەی سۆمای سەرجەم ئەو بابەتانەی کە تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجامدراوە بەردەست دەبن.

ڕۆژی شەممە 23ـی ئابی 2025، تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی دووشەممەش 8ـی ئەیلوول بە کۆتایی هات.

 
Fly Erbil Advertisment