حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێژەی نەخوێندەواری لە 24% ـەوە بۆ 16% کەم کردووەتەوە
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی نەخوێندەوارییە و هەرێمی کوردستانیش لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2025 توانیویەتی ڕێژەی نەخوێندەواری لە 24% ـەوە بۆ 16% کەم بکاتەوە.
لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەک بەناوی گەڕانەوە بۆ خوێندن و فێربوون "Back to Learning" ڕاگەیەندراوە و توانراوە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا هەزاران قوتابی دابڕاو بگەرێندرێنەوە بەر خوێندن، بەڵام لە عێراق دۆخەکە پێچەوانەیە و تا دێت دۆخی خوێندن و پەروەردە لە پاشەکشە دایە.