کۆرۆنا دیکتاتۆرە گەنجەکەی هێنایە گریان

کیم چەند راستییەک ئاشکرا دەکات

K24- هەولێر:

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە بەردەم سوپای نیشتمانەکەی بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا و دۆخی خراپی وڵاتەکەی، دەستی کرد بە گریان.

پێچەوانەی هەموو دەرکەوتنەکانی پێشووی، کیم ئەمجارە گریا و بە دڵێکی پڕەوە چاویلکەکەی سڕی.

سەرۆکی کۆریا دەڵێت، خەڵکەکەمان متمانەی پێمانە، وەکو ئاسمان بەرز و وەکو دەریا قووڵ، من شکستم هێناوە لە هەندێک دۆخدا و وەک پێویست نەبووم.

پاشان کیم دەڵێت، زۆر داوای لێبوردن لە ئێوە دەکەم.

کۆریا بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕدەبێت ئەمەش بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکان، کارەساتە سرووشتییەکان و پەتای کۆرۆنا و کاریگەرییە ئابوورییەکانی.

یەکەمجارە ئەو سەرۆکە گەنجە باس لە دۆخی سەختی وڵاتەکەی بکات و ئەو جۆرە فرمێسکانە بڕێژێت، رەخنەگرانیش بەفرمێسکی تیمساحیناوی دەبەن.

The Guardian