له دووبز عەرەبی هاوردە له‌نێو خۆیاندا شه‌ڕیان کرد و کوژراو و برینداریشیان هه‌یه

لە سنووری کەرکووک ژمارەیەک عەرەبی هاورده لەنێو خۆیان دەبێتە شەڕیان و چەک لە بەرانبەر یه‌كدی بەکار دەهێنن، سەرچاوەیەکیش ده‌ڵێت، كوژراو و بریندار هه‌یه.
پێنجشه‌ممه، 11ـی ئه‌یلوولی 2025، لەنێو بازاڕی شارۆچکەی دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک ژمارەیەک عەرەبی هاورده لەنێو خۆیان بووه شەڕیان و چەکیان لە بەرانبەر یه‌كدی بەکار هێنا، سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی دووبز به كوردستان24ـی گوت، شه‌ڕه‌كه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه بووه كه ئامۆزای یه‌كدین.
سەرچاوەكه‌ی پۆلیسی دووبز گوتیشی، لە شەڕەکەدا دوو کەس بە ناوەکانی ساری فەواس غەباش و سوڵتان فەواس کوژراون و کەسێکیش بە ناوی بیرەل فەواس غەواش بریندار بووە و هەرسێ قوربانییەکە برای یەکترن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بکوژەکە ناوی تەواری عەواد مەلوولە و خەڵکی گوندی پەڵکانەیە و عەرەبی هاوردەن و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە.