12 ملیار دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا تەرخانکرا

کوردستان24

K24- هەولێر:

بانکی ناوەندی جیهانی تەرخانکردنی 12 ملیار دۆلاری بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا پەسەند کرد.

بانکی ناوەندی جیهانی بڕیاریدا، 12 ملیار دۆلار بۆ  ئەو وڵاتانە خەرج بکات کە هەوڵی بڵاوکردنەوە یان کڕینی ڤاکسین، پشکنین و چارەسەری کۆرۆنا دەدەن.

بانکەکە لە راگەیەندراوێک ئاماژەی بەوەداوە، لەم رێگایە هاوکاری یەک ملیار کەس دەکەین بۆ دەستکەوتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و لە چوارچێوەی ئەو پاکێجەیە کە تێچووەکەی 160 ملیار دۆلارە و هاوکاری ئەو وڵاتانە دەکات دژی کۆرۆنا بجەنگن.

تاوەکو ئێستا 38 ملیۆن و 345 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و یەک ملیۆن و 90 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها، 28 ملیۆن و 834 هەزار کەسیش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.

AFP