وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەکاری بۆ دامەزراندنی لیستی سێ یەکەمەکان دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماری دەرچوانی سێ یەکەمەکان و بەشە پزیشکییەکان، هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا، بۆ ڕەشنوسی بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی (2026) ئامادە دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2025، لە گشتاندنێکدا  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاراستەی گشت زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کردووە، زانکۆکان ڕادەسپێرێت لە ماوەی مانگێکدا ئاماری گشت دەرچوانی (سێ یەکەمەکان) و دەرچوانی (پزیشکی گشتی تەندروستیی و پزیشکییەکان) هەڵگرانی بڕوانامەی (باڵا) ئەوانەی تاوەکوو ئێستا دانەمەزراون بۆ ساڵانی (2017-2018) تاوەکوو 2024-2025 بۆمان ڕەوانە بکەن، بۆ ئەوەی لە پێویستی میلاکات و ڕەشنوسی بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی (2026) جێگەی بۆ بکرێتەوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە دەرچووانی هەرێمی کوردستان لە یەکەمەکانی زانکۆ نزیکەی 10 ساڵە دانەمەزراون چونکە حکوومەتی عێراق ئامادە نییە بودجەی دامەزراندنیان بۆ تەرخان بکات، سەرباری ئەوە ساڵی ڕابردوو حکوومەتی عێراق زیاتر لە 100 هەزار کەسی لەژێر ناوی جیاجیا دامەزراندووە، لەو پشكە هیچی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان نەکراوە.

 
Fly Erbil Advertisment