روونكردنه‌وه‌یه‌ك له گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
"چاره‌سه‌ری له‌و شێوه‌یه پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت"

K24- هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و پێشنازه‌ی دایه‌وه، كه به‌م دواییانه له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی پله باڵای حكومه‌تی فیدراڵی عێراقه‌وه له‌باره‌ی ئیداره‌دانی داهاتووی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان خستبوویه‌ڕوو.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌م دواییانه چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی باسیان له پێشنیازێك ده‌كرد، كه به‌رپرسێكی پله باڵای حكومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی ئیداره‌دانی داهاتووی بواری نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو.
ئێمه له‌كاتێكدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و راپۆرتانه هیچ له گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاره له‌پێشینه‌كانی له دانوستانه به‌رده‌وامه‌كان و بونیادنه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی ناگۆڕێت، هه‌وڵه‌كانمان به‌چڕی ده‌مێننه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی پراكتیكی و یاسایی له‌باره‌ی نه‌وت و غاز و ئه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و عێراق له‌خۆ ده‌گرێت.
دووباره دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، چاره‌سه‌ری له‌و شێوه‌یه پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت له پێناو دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی داهاتی نه‌وت و غاز له عێراق، كه ده‌بێته هۆی دانانی به‌ردی بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ و له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هاووڵاتیانی كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراقدا ده‌بێت.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
14ی تشیرینی یه‌كه‌م (ئوكتۆبه‌ر)ی 2020
H.B