لە هەولێر، زیاتر لە 500 زەوی دیکە تاپۆ کران

لە چوارچێوەی کارەکانی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان لە سنووری هەولێر و دەوروبەری، 561 پارچە زەویی کارت لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی قوشتەپە تاپۆ کران و وێنەی تۆماریان ئامادەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی زانیاریی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەندی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ئێستادا کارەکانی تاپۆکردنی 561 کارتی زەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی قوشتەپە لەلایەن یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەند بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تەواوکراون و وێنەی تۆماریان (تاپۆ) گەڕاونەتەوە و ئامادەن بۆ ڕادەستکردنەوەیان.