ئامینە زکری: سەرۆک بارزانی سەرچاوەی باوەڕ و هێزی ئافرەتی کوردە

ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2025، "له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم له ئافره‌تانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئافره‌تانی كوردستان، دیداری جه‌نابی 'سه‌رۆك بارزانی'ـمان ئه‌نجام دا."
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە "دیدگای سه‌رۆك بارزانی په‌یوه‌ست به پرسی ئافره‌تان، بریتییه له پاڵپشتیكردن و هاندان و به‌گه‌ڕخستنی تواناكانی ئافره‌تان، له‌گه‌ڵ خۆپێگه‌یاندن و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو بۆیان، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ی له فكری بارزانه‌وه هه‌ڵقووڵاوه."
بە گوتەی ئامینە زکری "هزری سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر به‌شداری ئافره‌تان له شۆڕش و بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا ئه‌وه بوو كه فه‌رمووی: ئافره‌تان له شۆرش و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستاندا شان به‌شانی پیاوان خه‌باتیان كردووه، ئه‌گه‌ر زیاتریان له پیاوان نه‌كردبێت، كه‌متر نه‌بووه. لە ڕاستیدا لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا ڕۆلیان لە پیاوان کاریگەرتر بوو، چونکە هەم دایک و ماموستا بوون بۆ منداڵەکانیان، لەلایەكی دیكەوە ڕۆڵی جووتیار و کرێکاریشیان دەیبینی، بۆیە ئەگەر ئەو ئیرادە بەهێزەی ئافرەتانی کوردستان نەبووایە، ڕەنگە شۆڕش خۆی نەگرتبا، بۆیە هەرچهنده باسی ئافرەتی كورد بكرێت، كەمە."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆک بارزانی گوتوویەتی "من زۆر خۆشحاڵم كە دەبینم ژمارەیەكی زۆر لە ئافرەتان ڕۆڵێكی گه‌وره و به‌هێز له بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینن" و جه‌ختی کردووەتەوە "ڕۆڵی خۆتان لە پەروەردە لەسەر هزری نیشتیمانپەرەوەری له‌سه‌ر ئافره‌تان و نه‌وه‌كانی داهاتوو بەگەڕ بخەن، گرنگه لە هەموو بوارەكان، ئافرەتی كورد رۆڵی خۆی ببینێت."
ئامینە زکری دەڵێت: "دیدیگای سه‌رۆك بارزانی وایه كه ده‌بێت مافی ئافره‌تان پارێزراو بێت، ڕێزلێگیراو بێت، چونكه ئه‌م بۆچوونه به‌شێكه له فه‌لسه‌فه‌ی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و لە دوای ئەویش جەنابی شێخ ئەحمەد بارزانی و جه‌نابی مه‌لا مسته‌فای بارزانی. جه‌نابیان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌میشه پاڵپشت و هاوكارتانم و له‌كوێ پێویستتان بێت من ئاماده‌م."
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەوەشی خستووەتە ڕوو "سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئافره‌تانی كوردستان پەرە به‌تواناكانی خۆیان بده‌ن و له‌مباره‌وه پاڵپشتێكی به‌هێز بووه، باشترین نموونه‌ش پارتی وه‌ك یه‌كه‌م حزبی باشووری كوردستان رێژه‌ی كۆتای ئافره‌تانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له كۆنگره‌ی 14ـدا به‌رزكرده‌وه بۆ (15%)".
ئامینە زکری سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات و وەک خۆی دەڵێت "سەرچاوەی هێز و باوەڕمانە، سووپاس بۆ پاڵپشتیكردنی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئافره‌تان، سوپاس بۆ پشتیگری به‌ڕێزیان له جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده‌كانی كۆنفراس و هاندان بۆ زیاتر كاركردن و ڕۆڵ بینینیان و باشتركردنی دۆخی ئافره‌تان."