ئەمەریکا هۆشداریی دەداتە کۆریای باکوور

پشتگیریی باشوور دەکات

K24- هەولێر:

مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، پرۆگرامی ئەتۆمی کۆریای باکوور هەڕەشە لەسەر جیهان دروست دەکات.

ئەم هۆشدارییەی ئەمەریکا لە دوای ئەوە هات، کۆریای باکوور لە دواین نمایشی سەربازییدا، چەند مووشەکێکی کیشوەربڕی نیشاندا.

ئیسپەر گووتیشی، ئەمەریکا کۆریای باشوور لە هەر هەڕەشەیەک دەپارێزێت.

لە ئێستادا، 28 هەزار و 500 سەربازی ئەمەریکا لە کۆریای باشوور جێگیر کراون و ئامادەی بەرپەچدانەوەی هەر هێرشێکی سەر کۆریای باشوورن.

کۆریای باکوور لە دۆخێکی سەختی ژیان دایە، لە دواین دەرکەوتنی، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، بە گریانەوە داوای لێبوردنی لە خەڵکەکەی کرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، پەیوەندی ئەمەریکای لەگەڵ کۆریای باشوور وەک پێشوو نەهێشتووەتەوە چونکە داوای پارە لەپای پانای مانەوەی سوپاکەیان لە کۆریا دەکەن.