سکۆتلەندییەکان داوای جیابوونەوە دەکەن

پەشیمانن

K24-هەولێر:

بەگەوێرەی دواین داتا، پشتگیریی بۆ سەربەخۆیی سکۆتلەندا لە بەرزترین ئاستدایە.

بەگوێرەی داواین راپسرسی، تەنها لە 42% سکۆتلەندییەکان داوای مانەوە دەکەن و ئەوانی دیکە داوای سەربەخۆیی دەکەن.

ئیمیلی گرەی، سەرۆکی بەرەی جیابوونەوە دەڵێت، نەتەوە پەرستەکان زۆر رێژەیان زیاتر بووە و بەجۆرێک ٧٢٪ سکۆتلەندا داوای جیابوونەوە دەکەن.

لە مانگی پێنجی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی سکۆتلەندایە، بەگەوێرەی دواین ئامار، خەڵکی سکۆتەلندا پشتگیریی ئەو حزبانە دەکەن کە پشتگیریی جیابوونەوە  لە بەریتینیا دەکەن.

لە هەڵبژاردنی ساڵی 2014،  55% سکۆتلەندییەکان لەگەڵ مانەوە لەگەڵ شانشینی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەریتانیا بوون، بەڵام ئێستا شتەکان گۆڕاون.

سکۆتلەند  پێچەوانەی بەریتنیا دەیەوێت لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بمێنێتەوە.

خواستی جیابوونەوە لەگەڵ بەریتانیا تا دێت زیاتر دەبێت و گەلی سکۆتلەندا دەیانەوێت وڵاتێکی سەربەخۆ بن.

AFP