ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات. 

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا سێ بڕگە تاوتوێ دەکرێن:

1.  خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت، بابەتی داهاتە نانەوتییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

2.  تاوتوێکردنی پرۆسەی یەكخستنەوەی ڕێكارە داراییەكان لە نێوان حكوومەتی هەرێمی کوردستان و حكوومەتی فیدراڵ. ئەم بڕگەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.

3. گفتوگۆکردن لەسەر پرسی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 لە هەرێمی كوردستان. ئەم بابەتە لە لایەن وەزیری پەروەردەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران باس دەکرێت. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment