فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی دەڤەری برادۆستیان بۆردوومان کرد
دوای یەک مانگ لە ئارامی

K24 - سۆران
دوای یەک مانگ لە ئارامی، جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چڕی دەڤەری برادۆستیان کرد، شوێنی بۆردوومانەکەش نزیک جووتیار و ئاژەڵدارانی چەند گوندێکە.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بە کوردستان24ـی راگەیاند "کاتژمێر 10:36 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 15-10-2020)، فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندەکانی سنین و بێرکمیان لە سنووری شارەدێی سیدەکان بۆردوومان کرد".
ئیحسان چەلەبی هەروەها گوتی "هەرچەند بۆردوومانەکە نزیک جووتیار و ئاژەڵدارانی ناوچەکە بووە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە".
دوایین جار کە تورکیا بۆردوومانی سنووری سیدەکانی کرد، لە 11-8-2020 بووە هۆی شەهیدبوونی دوو فەرماندەی سەربازیی کورد لە سوپای عێراق. دواتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە 12-8-2020 بانگھێشتی فاتح یڵدز، باڵیۆزی توركیای لە بهغدا كرد و لەسەر بۆردوومانكردنی كاروانی ھێزەكانی پاسەوانانی سنووری عێراق له یادداشتنامەیەکدا، ئیدانەی ئەو پێشێلكارییە بەردەوامانەی سوپای توركیای كرد بۆ سەر سنووری عێراق.

هـ.ر.