هاتوچۆی سلێمانی ڕێنمایی نوێ بۆ وەرزی خوێندن بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوولی2025، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بە بۆنەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و وەرزی خوێندن لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایانی دەکەین و پلانی بەڕێوبەرایەتمان بۆ شۆفێران لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم شێوی لای خوارەوە دەخەینە ڕوو .

١.هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەکان بۆ ناوشاری سلێمانی لەڕێگەی بازگەکان و سنووری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، لە ڕۆژی یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، لەکاتژمێر 7:30 بۆ 8:30 جگە لە ڕۆژانی هەینی قەدەغەیە بە مەبەستی کەمکردنی لۆد و قەرەباڵغی و گرفت و ئاستەنگی هاتوچۆیی و جێبەجێکردنی ئەم کارە لە ئەستۆی مەفرەزەکانی بەشی هاتوچۆی بازگەکان و هەردوو هاتوچۆی ناوشار 'ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ' جێبەجێ دەکرێت، جگە لە قەدەکردنی هاتنە ناوەوە لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێت بەرامبەر هەر سەرپێچیەکی دیکە.

٢. داوا لە شۆفێران دەکەین ڕەچاوی خێراییەکان بکەن لەناوچەکانی نیشتەجێبوون و بەردەم سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و ئاگاداری زیاتریان هەبێت بۆمنداڵان و پیادە ڕەوەکان. 

٣. داوا لەشۆفێرانی ئەو پاسانە دەکەین کەمنداڵ و قوتابیان دەگوازنەوە، ڕەچاوی ژمارەی یاسایی خویندکاران لەناو پاسەکانیان بکەن و سەرنشینی زیادە سەرنەخەن و ڕێگا بە منداڵان نەدەن بەشێک لەجەستەیان لەجامەکان دەربکەن و لەجێی خۆیان دابنیشین، لەکاتی سەرکەوتن و دابەزین لەبەردەم قوتابجانەکان ئاستەنگ و لۆد دروست نەکەن و مەفرەزەکانی هاتوچۆی ناوشار لەکاتی سەرپێچیکردنی شۆفێرەکان لێپرسینەوەی یاسایی دەکەن .

 
Fly Erbil Advertisment