ئەڵمانیا بەرزترین ئاستی کۆرۆنا تۆمار دەکات
پێشتر ئەو ئاستە تۆمار نەکراوە
K24- هەولێر:
ئەڵمانیا ئاستێکی پێوانەیی لە تۆمارکردنی حاڵەتەکانی کۆرۆنا رادەگەیەنێت.
ئەڵمانیا شەش هەزار حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کرد کە پێشتر هەرگیز ئەو ژمارەیە تۆمار نەکراوە.
جێنس سافن، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەگەر وا بڕوات، یادکردنەوەی کریسمسی ئەمساڵ جیاواز دەبێت.
ئەڵمانیا شەش هەزار و 638 حاڵەتی نوێی تۆمار کرد، پێشتر بەرزترین ژمارە، شەش هەزار و 294 حاڵەت بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشووتر ئەڵمانیا یەکێک بووە لە وڵاتانە حاڵەتەکانی کۆرۆنا تێیدا کەمبووە،
بەرپرسانی ئەڵمانیا داوا دەکەن، رێکاری نوێ بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی حاڵەتەکان زیاتر نەبن.
ئەنگێلا مێرکڵ لەوبارەوە رایگەیاند، دەکەوێتە سەر رێکارەکان و خەڵکی بۆ ئەوەی بتوانینن بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵ بین.
16 شاری ئەڵمانیا بە فەرمی داوایان کردووە رێکاری تووندتر بگیرێتە بەر چونکە گەر دۆخەکە وا بڕوات، رۆژانە لە ئەڵمانیا 19 هەزار حاڵەت تۆمار دەکرێت.